کچێکی گەنج دەکوژرێت
نوچەنێت: ئافرەتان
کچێکی گەنج لە لایەن ماتۆڕ سوارێکەوە، دەستڕێژی گولەی لێدەکرێت و دەکوژرێت. تا ئێستا پۆلیس دەستگیرکردنی بکوژەکەی ڕانەگەیاندووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە(16/ئایار/2024) کچێکی گەنج لە گەڕەکی یەرموک لە شاری بەغدا، دوای ئەوەی لە لایەن ماتۆڕ سوارێکەوە چەند قسەیەکی لەگەڵ دەکرێت دواتر دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولەو دەکوژرێت. بکوژەکەش ڕادەکات.
کچەکە تەمەنی بیست ساڵە، لەو کاتەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی بووە. هاوڕێکەی بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە کە لە ڕێغابوون ماتۆڕسوارێک ڕایگرتووەو هەندێ قسەی لەگەڵ کردووە، دوای ئەوە بە چەکی جۆری دەمانچە کوشتوویەتی و ڕایکردووە.
بە پێی گوتەی پۆلیس ماتۆڕ سوارەکە برای کچەکە بووە، بە پاساوی “شۆردنەوەی شەرەف” کوشتوویەتی.
کچەکە پێشتر لە گازینۆیەک لە بەغدا کاریکردووە. تا ئێستا پۆلیسی بەغدا دەستگیرکردنی بکوژی ڕانەگەیاندووە.
نزیکەی پانزە ڕۆژ لە مەوبەر چالاکێکی سۆشیال میدیا بە ناوی (ئوم فەهد) لە لایەن ماتۆڕ سوارێکەوە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆی لە شاری بەغدا کوژرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment