ئەمەریکا بەردەوامە لە بێهێزکردنی دەسەڵاتی حووسییەکان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرکەوتوو بووین لە تێکشکاندنی چەند سیستەمێکی ئاسمانی یەمەن کە لەلایەن حووسییەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە (16/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، سوپای ئەمەریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی دژی حووسییەکان و بێهێزکردنیان و باسیان، "لە تێکدانی چوار سیستەمی ئاسمانی یەمەن کردووە کە حووسییەکان کۆنتڕۆڵیان کردبوو و سوودیان لێوەردەگرت".

لەم بارەیەوە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، "تێکشکاندنی سیستەمەکان هەنگاوێکی ئەرێنی و باشە چونکە هەڕەشە بوون بۆ سەر هێزەکانمان، هێزەکان و بەرژەوەندی هاوپەیمانانمان و کەشتییە بازرگانییە جۆراوجۆرەکان لە ناوچەکەدا".

هێرشی حووسییەکان دوای جەنگی ئیسرائیل و حەماس دەستی پێکرد و چەندین جار باسیان لەوە کردووە کە تەنها کۆتایی هێنان بە جەنگەکە دەیانوەستێنێت لە هێرشەکانیان. حووسییەکان بەردەوام هێرشی فراوان دەکەن و بوونەتە هۆکاری تێکدانی چەندین کەشتی و ناچارکردنی کەشتییەکانی دەریای سوور بۆ گۆڕینی ڕێگاکانیان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین