ئەحمەد تورکیا داواى یەکگرتووى گەلى کورد دەکات کوردستانی

نوچە نێت

ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین کە لەلایەن دادگەی ئەنقەرەوە سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە، داوای یەکێتیی گەلی کورد دەکات و دەڵێت، "دەیانەوێت دەنگی سیاسەتوانانی کورد کپ بکەن."

ئەمڕۆ هەینى (17/ئايار/2024) ئەحمەد تورک بە رووداوی راگەیاند، بەو سزایانەی بەسەریاندا سەپێندراون، دەیانەوێ دەستکەوتی میللەتی کورد لەنێو ببەن، سیاسەتڤانە کوردەکان بێدەنگ بکەن، خواستی میللەتی کورد لەنێو ببەن.. بەڵام ئامانجمان برایەتیی گەلانە.

سەبارەت بە سزکاکانیش هاوسەرۆکى شارەوانى مێردین  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەوان چاوەڕێی ئەم سزا قورسانە بوون کە بەسەر هاوڕێیانماندا سەپێندران، پێشبینیی ئەوەمان دەکرد. 

دەربارەى ئەو سیاسەتەش تورک ئاماژە بەوە دەکات، حەوت ملیۆن کەس دەنگ بە سیاسەتی گەلی کورد دەدەن، "بەڵام ئەوان دان بە سیاسەتی کوردیدا نانێن. ئەوەش لە بەرژەوەندیی گەلانی کورد و تورک نییە."

 هاوسەرۆکى شارەوانى مێردین داوایەک ئاراستەى گەلى کورد کات و دەڵێت، یەکێتیی کوردان زۆر پێویستە، بۆ داهاتووی گەلی کورد، ئەگەر وا نەبێ، لە هەر چوار پارچەی کوردستان پشێوی دروست دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین