بەهۆى هێرشەكانى رووسيا هەزاران كەس ئاوارەبوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە چەند رۆژى رابردوو، بەهۆى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا نزيكەى (10) هەزار كەس لە خاركێف ئاوارەبوون، ڤۆلۆديمێر زيلنسكيش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو هێرشانە رێگەخۆشكردنە بۆ هێرشى فراوان.

ئەمڕۆ شەممە (18/ ئايار/ 2024) ماڵپەڕى (حورە) بڵاوى كردەوە، ئۆليگ سينينگۆيۆڤ، فەرمانرەواى ناوچەى خاركێف رايگەياند، ئەو كەسانەى لەم مانگەوە ماڵەكانيان چۆڵكردەوە ژمارەيان نۆ هەزار و (907) كەسە. 

سەبارەت بەو ژمارەيەش ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو ئاوەربوونە رێگەخۆشكردنە بۆ پڕۆسەيەكى فراوانتر لەو ناوچەيە.

دوێنێ هەينى وەزارەتى بەرگرى رووسيا رايگەياند، سوپاى وڵاتەكەى لە رۆژهەڵاتى باكوورى ئۆكراينا پێشڕەوى كردووە و (12) گوندى بە ناوچەى خاركێف كۆنترۆڵ كردووە.

پێشتر سوپاى رووسيا لەسەرەتاى هێرشەكانى بۆ سەر ئۆكراينا دەستى بەسەر چەند ناوچەيەكى فراوانى ئەو ناوچانە داگرتبوو، پێش ئەوەى هەمووى بخاتەوە ژێر دەسەڵاتى خۆى. 

بەگوێرەى سەرچاوەكانى هەواڵ رووبەرى ئەو ناوچەيەى لە ناوچەى خاركێف لەژێر دەسەڵاتى رووسيتيە (257) كيلۆمەتر چوارگۆشەيە و ئێستاش سوپاى رووسيا هەوڵى فراوانتركردنى هێرشەكانى دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین