کوڕ و کچێک خنکان هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کوڕ و کچێک لە سحێلا لە ئاودا خنکان، تا ئێسا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە. تیمی بەرگری شارستانی زاخۆ، سەرقاڵی گەڕانن بە دوایاندا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە( 18/ئایار/2024)  بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی زاخۆ، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کچ و کوڕێک لە گوندی گیزرانی ناوچەی سحێلا لە ئاودا خنکان.

بە پێی زانیارییەکان، کوڕەکە تەمەنی یەک ساڵە، کاتێک کەوتووەتە ناو ئاوەکە کچەکە چووە ڕزگاری بکات بەڵام ئەویش خنکاوە. لە کاتێکدا ئەم کچە خوشکی کوڕەکە نییە. ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی زاخۆ، سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکانیانن.

هەروەها دوێنێ لە ڕووبارێکی سنوری شارۆچکەی چۆمان، باوک و کوڕێک خنکان و تا ئێستا تەرمی کوڕەکە نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین