سەرۆکی ئەمەریکا: هاوکارییە مرۆییەکانمان گەیشتە غەزە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی هاوکارییە مرۆییەکانمان لە دوای گەماڕۆکانی سەر ڕەفەح گەیشتن بە غەزە و هاووڵاتیان پێویستیان بە هاوکاری بەردەوامە.

ڕۆژی شەممە (18/ئایار/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمەریکای بۆ غەزە ڕاگەیاند و گوتی، "خەڵکی فەڵەستین بەهۆی جەنگەوە ئازاریان چەشتووە، پێویستیان بە گەیشتنی هاوکاری بەردەوام و بەپەلەیە".

بایدن لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا، "سوپاسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هێزەکانی ئەمەریکا، کارمەندان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەوڵە بەردەوامەکانیان لە پێناو گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتیانی فەڵەستین".

سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند هاوکارییە دابین کراوەکان بریتین لە، "(170) تۆن خۆراک، ئاوی پاک و پێداویستییە سەرەکییەکان. پابەند دەبین بە هەماهەنگی و زیادکردنی هەوڵدانمان لەگەڵ وڵاتان بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە".

گەیاندنی ئەو هاوکارییانەی ئەمەریکا بۆ غەزە دوای ئەوە دێت نزیک دەبینەوە لە دوو هەفتە ئیسرائیل گەماڕۆیەکی سەختی ڕەفەحی داوە و خاڵی سنووری کۆنتڕۆڵکردووە. وڵاتان بەردەوام هۆشداری دەدەن لە دۆخی مرۆیی فەڵەستین و خراپتربوونی دۆخەکە لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لەلایەن ئیسرائیلەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین