ئەمڕۆ سەرۆکى نوێى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای زیاتر لە شەش مانگ لە دوورخستنەوە حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و وا بڕیارە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێرن.

ڕۆژی شەممە (18/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و بڕیارە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت، پێشبڕکێی بەهێز هەیە لە نێوان هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساویدا".

گوتەبێژی هاوپەیمانی عەزم گوتی، "پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە هێزە سیاسییەکان کۆبوونەوەی جیاوازیان ئەنجام داوە، ئەمە ئاساییە و داوا دەکەین ڕێوشوێنی تووند بگیرێتە بەر لە پێناو پاراستنی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە بەشێوەیەکی ئاسایی و تێکنەچوونی بارودۆخەکە".

گوتەبێژەکە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، "پێویستە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ یەکلایی ببێتەوە و پەرلەمان سووڕە لەسەر یەکلایی کردنەوەی ئەم پرسە".

سالم عیساوی سیاسەتمەدارێکی عێراقییە لە ( 1972) لەدایکبووە و لە (2014-2010) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بووە، لە (2014)وە جێگر بووە لە پەرلەمانی عێراق. لە بەرانبەردا مەحموود مەشهەدانی لە (1948) لەدایکبووە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتارێکی عێراقییە و یەکەم سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین