پانزە ژن سزادران هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پانزە ژنی پەیڕەوی ئایینی بەھایی، سزای پێنج ساڵ زیندانی و هەریەک پێبژاردنی بڕێک پارەیان بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ شەممە (18/مارس/2024) پانزە ژنی بەهایی بە تۆمەتی "چالاکی فێرکاری و پڕوپاگەندەی لە دژی ئیسلام" هەر یەکی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن و مافی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لێ قەدەغە کرا. 

ھەروەھا، ھەریەک لەم ژنانە جگە لە سزای زیندانیکردن، بە بڕی پارەی (50) ملیۆن تمەن و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات و ھەروەھا بێبەشکردنە کۆمەڵایەتییەکانیان بەسەردا سەپێنرا.

فرە ئایینی لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، قەدەغەیەو پێشتر پەیڕەوکارانی ئایینەکانی تر جگە لە ئایینی ئیسلام ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن و سزای لە سێدارەدان بوونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین