خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری جەزائیر کاندید دەکات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری جەزائیر کاندید دەکات، یەکەم ژنە لە مێژووی جەزائیردا کە خۆی بۆ ئەم پۆستە کاندید بکات.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، پارتی کرێکارانی جەزائیر (لویز حنون) کە سەرۆکی حزبەکەیانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری جەزائیر، کاندید دەکات.

لویز حنون، تەمەنی 70ساڵە. یەکەم ئافرەتە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی جەزائیر، کاندید کراوە.

لویز، لە ھەڵبژاردنی ساڵانی (2004،2009 , 2014) خۆی بۆ هەمان پۆست کاندید کردووە بەڵام دەنگی پێویستی بە دەستنەهێناوە. 

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری جەزائیر، لە 7/ئەیلول ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت. لویز حنون، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری جەزائیر کاندیدی دەکات.

سەرۆکی پارتی کرێکارانی جەزائیر، یەکەم ژنە لە وڵاتە عەرەبییەکان کە سێ جار خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردووە و جارێکی تریش بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی جەزائیر خۆی کاندید کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین