ئێران دانواستان لەگەڵ ئەمریکا پشتڕاست دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت

نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عەممان پشتڕاست کردەوە.

رۆژی یەکشەممە (19/ئایار/2024) ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمیرسەعید ئیروانی، نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری میدیاکان سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عەممان بڵاوکراونەتەوە رایگەیاند: ئەم دانوستانانە "پرۆسەیەکە لە کاتی ئەنجامدانی دایە".

نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها روونیشی کردۆتەوە، کە "ئەم دانوستانانە نە یەکەم بووە و نە دواهەمین دەبێت".

رۆژی رابردوو دوو سەرچاوەی ئاگادار رۆژی رابردوو بە بڵاوکراوەی ئەکسیۆسیان راگەیاندووە، کە دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن لەو هەفتەیەدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە عەممان باسیان لە چۆنیەتی پێشگرتن لە پەرەسەندنی ململانێکانی ناوچەیی کردووە. ئەو وتووێژانە بە ئامادەبوونی برێت مەکگۆرک، و ئەبرام پیلی، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئەنجام دەدرێن.

بەپێی ئەکسیۆس، خولی یەکەمی ئەم دانوستانانەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە عەممان ئەنجامدراوە.

سەرچاوە: مێهر

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین