هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە فراوانتر دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەزە چڕتر کردۆتەوە و بە تەنیا لە هێرشێکیدا لە ناوەڕاستی ئەو ناوچەیە نزیکەی (28) فەڵەستینی کوژران.

ڕۆژی یەکشەممە (19/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "ئەگەرچی ئەمڕۆ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات بۆ گفتوگۆ دەربارەی جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە و فراوانتری کردووە و هاووڵاتیانی غەزە شەوێکی تری سەختیان تێپەڕ کرد".

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سولیڤان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان گفتوگۆ دەکات و پێویستە سوپای ئیسرائیل بزانێت چەکدارانی حەماس لە کوێن و لە کوێ بە دوایاندا بگەڕێن و تەنیا شوێنی ئەوان بکەنە ئامانجی هێرشەکانیان".

سوپای ئیسرائیل فراوانبوونی هێرشەکانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانمان بە مەبەستی بە ووردی گەڕانە بەدوای چەکدارانی حەماسدا و دەمانەوێت ڕێگرییان لێ بکەین و دووریان بکەینەوە لە ناوچەکەدا".

فریاکەوتنی شارستانی غەزە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، "تیمەکانمان توانیویانە تەرمی (150) فەڵەستینی بدۆزنەوە، بە تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا (300) ماڵ بەهۆی هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەناوچوون".

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە ڕۆژی (7) ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی (35،386) فەڵەستینی کوژراون, (79,366) هاووڵاتی فەڵەستین برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین