حزبوڵڵا هێرشی کردە سەر کۆگایەکی تەقەمەنى ئیسرائیلی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حزبوڵلای لوبنانی بەردەوامە لە پشتیوانی فەڵەستین و پیکانی ئامانجەکانی دژی ئیسرائیل، لە دوایین پێشهاتدا هێرشی کردە سەر کۆگایەک کە تایبەت بوو بە کەلوپەلی سیخوڕی ئیسرائیلی.

ڕۆژی یەکشەممە (19/ئایار/2024) میدیای فەرمیی حکومەتی ئێران (ئێرنا) بڵاویکردەوە، هێزەکانی حزبوڵڵا کۆگایەکی کەلوپەلی سیخوڕی ئیسرائیلیان بە ئامانج گرت و لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، "بەردەوام دەبین لە پاڵپشتییەکانمان بۆ فەڵەستین، هاووڵاتیان و پشتیوانی چەکدارانی حەماس، بە مووشەک بنکەیەکی ڕژێمی زایۆنیمان کردووەتە ئامانج".

حزبوڵڵا لە بەیاننامەکەدا ڕاشیانگەیاندووە، "ئەم بنکەیە یەکێک بوو لەو بنکانەی کە سوپای ئیسرائیل بەکاریدەهێنا و سیستەمی تەکنیکی گرنگ و کەلوپەلی سیخوڕیان تێدابوو". 

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە، "لەلایەن چەکدارانمانەوە هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئیسرائیل و سەرنیشینانی کوژراون و بریندار بوون".

میدیا فەرمییەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان پشتڕاستکردووەتەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانەدا لێدراوە، چەکدارانی حزبوڵڵا هەمیشە دووپاتی بەردەوامی هێرشەکانیان دەکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین