وەزارەتى دارایى یەکەمین لیستی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی ئاڕاستەی بانکی (TBI) کرد کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەتەوە، “یەکەمین لیستی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی (TBI) کرا"

ئەمڕۆ يەکشەممە (19/ ئايار/ 2024) وەزارەتى دارایى و ئابوورى بڵاوى کردەوە، “ڕۆژی پێنجشەمە (16)ی ئایاری 2024، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، یەکەمین لیستی فەرمانبەران کە لە زانیاریی (368) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا."

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەکە بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

وازارەتى دارایى جەخت لەیەر ئەوەش دەکاتەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپەرۆشە بۆ وەرگرتنی خشتە و زانیاری پێویست لە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی دەربارەی پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان و دروستکردن و دابەشکردنی کارتەکان، هەروەها چاوەڕێی وەڵامی داواکارییەکی پێدانی زانیاری (RFI)ـە کە لە ڕۆژی (29)ی مانگی ڕابردوو بۆ بانکەکەی ناردووە و تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە. ئەم زانیارییانە گرینگن بۆ دڵنیابوون لە توانا و ئامادەیی ئەم بانکە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین