هێرشەکانى رووسیا زیانى زۆرى لە زیانى زۆرى بەر وزەى ئۆکراینا گەیاندووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری پێشووی ژێرخانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە مووشەکییە بەردەوامەکانی ڕووسیاوە، ئۆکراینا (%90) توانا وزەییەکانی نەماوە.

ڕۆژی دووشەممە (20/ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، وەزیری پێشووی ژێرخانی ئۆکراینا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "توانای بەرهەم هێنانی کارەبا لە ئۆکراینا (%90) کەمیکردووە، ڕوو بە ڕووی بڕێنی کارەبا بووینەتەوە بەهۆی ئەو هێرشانەی لەلایەن ڕووسیاوە کراوەتە سەر ژێرخانە گرنگەکانی وڵاتەکەمان".

ئەندام پەرلەمانێکی ئۆکراینا گوتی، "زیانەکانی ژێرخانەکانی وڵاتەکەمان زۆرن، بەهۆی ئەوەی ناتواندرێت تێکدانی ژێرخانەکان بە خێرایی چاک بکرێنەوە چاوەڕوان ناکرێت دۆخەکە لە کاتێکی نزیکدا باشتر بێت. نزیکەی (8) هەزار مێگاوات کارەبا کەمیکردووە و کارەبا بڕین بەردەوام دەبێت".

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و وزەییەکانی ئۆکراینای چڕتر کردووەتەوە. وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە مانگی نیساندا ڕایگەیاند، "وەڵامی هەموو ئەو هێرشانە دەدەینەوە کە دەکرێتە سەر ژێرخانە گرنگەکانی وڵاتەکەمان".

ڕووسیا ماوەیەکی زۆرە ژێرخانە وزەییەکانی ئۆکراینای کردووەتە ئامانج. لە سەرەتای ئەم مانگەدا خێرمان خالوشچێنکۆ، وەزیری وزەی ئۆکراینا ڕایگەیاند زیانە داراییەکانی وڵاتەکەمان یەک ملیار دۆلارە. زیانی سەرەکییەکان بۆ بەرهەمهێنانی گەرمی، ئاو و سیستەمی گواستنەوەی وزە بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین