کچێک لە لایەن باوکییەوە دەکوژرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

باوکێک کچە 18 ساڵانەکەی خۆی بە چەقۆ دەکوژێت و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: باوکەکە داخی رووداوێکی لە دڵدا بووە، بۆیە ئەو تاوانەی ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ دووشەم (20/ئایار/2024) سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: کچێک لەلایەن باوکییەوە لە پێنجوێن کوژرا، رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ رووی داوە و ھۆکارەکەش کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، دۆسیەکەش بۆ ساڵێک پێش ئێستە دەگەڕێتەوە.

باسی لەوەش کرد، ساڵێک لەمەوبەر کچەکە لەگەڵ کوڕێک رای کردووە بۆ ھەولێر، بەڵام دواتر کچەکە گەڕێنراوەتەوە بۆ پێنجوێن و بە بڕیاری دادوەر کچەکە دراوە بە باپیری، باپیری دوای ساڵێک، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کچەکەی رادەستی باوکی کردووەتەوە، بەڵام باوکەکە بە چوار چەقۆ کچەکەی کوشتووە.

دوای کوشتنی کچەکەی، باوکەکە رای کردووە، بەڵام لە بازگەی ئاسایشی پێنجوێن گیراوە و رادەستی پۆلیس کراوە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیس دایە.

تاوانەکانی کووشتنی ئافرەتان دوای ئەوە لە ڕێگەی بەڵێننامەوە ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە کەم نین، وێڕای دووبارە بوونەوەی ئەم تاوانانە تا ئێستا ئەو ئافرەتانەی کە لە خانەکانی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو داڵدەدەدرێن، لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە، بەشێکیان دوای ڕادەستکردنەوە دەکوژرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین