ئۆستن رۆڵی ئەمریکا لە کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری رەئیسی رەتدەکاتەوە ئێران

نوچەنێت

لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاری لێکۆڵینەوەیان لە هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەی هەڵگری ئیبراهیم رەئیسی دەرکرد. وەزیری بەرگری ئەمریکا، رۆڵی وڵاتەکەی لە کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەدا رەتدەکاتەوە و جەختیش لەوەدەکاتەوە، وڵاتەکەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران نازانێت.

رۆژی سێشەممە (21/ئایار/2024) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، هاوکات وێڕای رەتکردنەوەی بانگەشەی ئێران لە رۆڵی وڵاتەکەی لە کەوتنەخوارەوەی کۆپتەر سەرۆک کۆماری ئێران، جەخت لەوەدەکاتەوە، کە ئەمریکا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو کۆپتەرە نازانێت.

ئۆستین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: واشنتۆن هیچ رۆڵێکی نەبووە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی ئەو کۆپتەرەی، کە سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئێرانی تێدابوون. دەشڵێت "ناتوانم لەسەر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە گریمانە بکەم".

هەر لەو بارەیەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، تاران داوای یارمەتیدان لە واشنتۆن کردووە بۆ رزگارکردنی ئیبراهیم رەئیسی، بەڵام بە گوتەی ئەو، "بە هۆکاری لۆجستیکی ئەو کارە نەتوانرا ئەنجامبدرێت".

هەروەها گوتی، کە ئەمریکا بەردەوامە لەسەر پشتیوانی خۆی بۆ گەلی ئێران و خەباتیان بۆ مافەکانی مرۆڤ و مردنی رەئیسی هیچ کاریگەرییەکەی لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی واشینتۆن لەبارەی ئێرانەوە دروست ناکات.

یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا، لە سەعاتەکانی سەرەتای رۆژی دووشەممە، بە ئاماژەدان بە ئەگەری بەئامانجگرتنی ئەلیکترۆنی یان مووشەکی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لەوە کردەوە، کە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی، کە بووبێتە هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری رەئیسی و هاوەڵەکانی، نییە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین