ئەمەریکا بەردەوامە لە ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەزە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، زیاتر لە (569) تۆن یارمەتی نێردواون بۆ غەزە و هاوکارییەکان بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە (21/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا دووپاتی ناردنی، "(569) تۆن هاوکاری مرۆیی کردووەتەوە لە ڕێگەی ئەو کەنارە ئاوییەی کە دروستکراوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان".

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "لەلایەن هاوبەشەکانمانەوە (10) بارهەڵگر هاوکاری خۆراک، ئاو و پێداویستییە مرۆییەکان دابین کراوە بۆ هاووڵاتیان و گەیشتوون بە غەزە، بەڵام هاووڵاتیان لە برسییەتی سەختدان و پێویستە هاوکارییەکان زیاتر بکرێن".

وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام باس لە دۆخی مرۆیی فەڵەستین دەکەن و هۆشداری بە ئیسرائیل دەدەن "بۆ ئەوەی گەیاندنی هاوکارییە مڕۆییەکان ڕێگەی لێنەگیرێت و بگەن بەدەستی هاووڵاتیان چونکە لە دۆخێکی سەختدان و پێویستیان بە خۆراک، ئاو و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان هەیە".

مانگی ئاداری ئەمساڵ ئەمەریکا دروستکردنی کەنارێکی ئاویی تایبەت بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی غەزە ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو لەگەڵ تەواوبوونی کەنارەکە هاوکارییەکان لە ڕێگەیەوە دەنێردرێن و بەردەوام ناردنی هاوکارییەکان لە زیادبووندا دەبن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین