پاڵپشتییەکان بۆ بە دەوڵەت بوونی فەڵەستین زیاتر دەبن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سێ وڵاتى ئەوروپى بە فەرمى ڕایاگەیاند، هەفتەى داهاتوو دان بە دەوڵەتى فەلەستین دەنێن و دەشڵێن ئەم بڕیارەمان " لایەنگیریی" نییە بۆ ئەو وڵاتە.

ڕۆژی چوارشەممە (22/ئایار/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ئێرلەندا، نەرویج و ئیسپانیا ڕایانگەیاند، "هەفتەی داهاتوو دان بە دەوڵەتبوونی فەڵەستین دادەنێین و ئەم بڕیارەمان تەنیا لە پێناوی ئاشتیدایە و هیچ لایەنگیرییەکی لەگەڵدا نییە".

لەگەڵ بڕیارەکەیان هەریەک لەو سێ وڵاتە هیوایان خواست. "بڕیارەکە بە تەنیا ئاماژە نەبێت بۆ پشتیوانییەکی سیمبولی و هیچ هەنگاوێکی تری بەدوادا نەیێت بەڵکو بتواندرێت ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ پرۆسەیەکی سیاسی نوێ و کردارێکی ئەرێنی بێت بۆ یارمەتیدانی فەڵەستین و ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوانیان".

وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەم سێ وڵاتە دەکەین، جارێکی تر هەڵوێستی نەگۆڕی هەمیشەیی خۆیان بۆ وڵاتەکەمان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دوو دەوڵەت و داوا لە وڵاتانی تر دەکەین بە زووترین کات بڕیاری لەم شێوەیە بدەن لە پێناو هاووڵاتیانی فەڵەستین".

جگە لە بەریتانیا و ئەمەریکا ئێستا نزیکەی (140) ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن. هەروەها (143) ئەندامی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیان دا بۆ بە ئەندام بوونی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەرچی ئەو مافە تەنیا بە وڵاتان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین