لە ئێران شینە لە تورکیا شاییە
نوچە نێت
وەرگێڕانى: دنیا ئەحمەد
هەواڵی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سەرۆکی ئێران هەموو جیهانی شۆک کرد، بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەش و هەوا لەدوای چەندین کاتژمێر هەوڵەکانی تیمەکانی گەران بە دوای سەرۆک شکستی هێنا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا کرد فرۆکەیەکی بینینی شەوانەیان بۆ بنێرن بۆ دیاریکردنی شوێنی فڕۆکە تێکشکاوەکەی سەرۆکی وڵاتەکەی.
ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە میدیامانی ئێران رایانگەیاند هەریەک لە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئایەتوڵلا ئەلهاشم، پێشنوێژی تەورێز و مالیک رەحمەتی، پارێزگاری تەورێز و چەند سەرنشینێک لەنێو هێلیکۆپتەرێکدا لەکاتی گەرانەوەیان لە سنووری ئازەربایجان کەرتنەخوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
لەسەرەتای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە (73) تیمی فریاگوزاری ئێران بەدوای شوێنی ڕووداوەکە دەگەڕان بەهۆی چڕی و سەختی شوێنەکە نەیانتوانی بیدۆزنەوە، ئێران هانای بۆ تورکیا برد و داوای فڕۆکەیەکی بینینی شەوانەی لێکرد بۆئەوەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەیان بۆ بدۆزنەوە بەهۆی ئامێری (ALC)، ئەم داواکاریەش لەرێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بووە بەڵام بەهۆی خراپی کەش و هەوا ئەنقەرە پێشنیارێکی تری بۆ کردن بە ناردنی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئاکنجی بۆ دۆزینەوەی شوێنی رووداوەکە ئێرانیش بەمەرازیبوو.
سەبارەت بە دۆزینەوەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ڕەیسی لەلایەن فڕۆکەی بایراکتاری ئاکنجی سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، "بە سەرکەوتوویی ئەرکی گەڕانی بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی لە ئێران جێبەجێکرد و گەڕایەوە وڵاتەکەمان."
هەروەها تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی ئاکنجی تیها ئەمانەیە، دەتوانێت لە مەودای (150) کیلۆمەتر وێنە و زانیاری بدات، هەروەها (50 تا 30)کاتژمێر لەتوانایداهەیە لە ئاسمان بمێنێتەوە و توانای هەیە بەرەو ئامانجەکەی بروا بەبێ جی پی ئێس، دەتوانێت بە بەرزایی (1205) کیلۆمەتر بفڕێت و هەروەها دەتوانێت بە خێرایی (361) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بفڕێت و کێشی (1.5) تۆنە و باڵەکانی (20) مەترە و بەرزییەکەی (4.1) مەترە و درێژییەکەی (12.2)مەترە.
فرۆکەی ئاکنجی دەشتوانێت بەهۆی سیگناڵی گەرمی شوێنەکە دەستنیشانبکا هەروەها ئەو فرۆکەیە تەکنەلۆژیایەکی تایبەتی هەیە کە دەتوانێت لەبەرزایی بمێنێتەوە هەرچەندە کەش و هەوا لەبارنەبێت و وێنەی شوێنەکە پیشان دەدا و لەتواناشی داهەیە خێرایی با لە (150)کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا ببرێت و ڕووبەرووی هەموو جۆرە باران و تەم زریان و بایەک ببێتەوە.
لەشەوی رووداوەکە فرۆکەی ئاکنجی بەگشتی (7 کاتژمێر و 27 خولوک) فڕی تاوەکو شوێنی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەی دۆزییەوە لە بەرزی (300)پێ و (1000) مەتر لە سەرووی شاخەکانەوە فڕی و وێنەی شوێنەکەی گرت، تورکیاش زۆر بە ستایشەوە باس لە سەرکەوتنی فڕۆکەکەیان دەکەن لە دۆزینەوەی ڕەیسی.
تاوەکو ئێستاش هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران دیارنییە و رووسیاش بۆ لێکۆڵینەوە لەم رووداوە هاوکاری خۆی راگەیاندووە بۆ ئێران، لەدوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تاوەکو (12)کاتژمێر نەتوانرا هیچ پەیوەندییەک بە فڕۆکەکە بکڕێت، هەروەها هەریەک لە عێراق و ڕووسیا و تورکیا و ئازەربایجان پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە.
بەشێوەیەکی فراوان زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی جیهان لەهەواڵەکانیاندا باسی دۆزینەوەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێرانیان کرد کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دەستنیشانکرا.
ئاژانسی هەواڵی رووسی تاس بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی فڕۆکەی ئاکنجی شوێنی هەلیکۆپتەرەکە دۆزرایەوە کە لەلایەن تورکیاوە شوێنەکە بە ئێران راگەیەنراوە.
لەلایەکی تر رۆژنامەکانی هیندستان ڕوماڵی بەرفراوانی فڕکەکەی تورکیای کردوو و رایگەیاندووە، "بەهۆی ئەو گەرماییەی کە فڕۆکەکەی تورکیا دەستنیشانی کرد تیمەکانی فریاگوزاری هەنگاویان ناوە بۆ شوێنەکە."
هەروەها دەزگاکانی چینی رایانگەیاند، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بەدواداچوونی بۆ سەرچاوەی گەرمییەکانی هەلیکۆپتەرە کەوتووەکەی ڕەیسی کردووە و شوێنی ڕووداوەکەی دۆزیەوە، لەم کاتە سەختەدا هاوکارییەکانی تورکیا بۆ ئێران بەرز دەنرخێنین."
جگە لەمانەش کەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا سەرچاوەی دۆزینەوەی گەرمایی لە ناوچەکانی شاخاوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانی دەستنیشان کرد، میدیا عەرەبییەکان و ئیسرائیل و ئیتاڵیا و بەریتانیا و زۆرێک لەوڵاتان ستایشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکنجی تیهایان کرد.
سەرچاوە: سى ئێن ئێن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment