یەکێتیی ئەوروپا سزای زیاتر بەسەر ئیراندا دەسەپێنێت
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (23/ئایار/2024) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر زیادکردنی 10 کەس و دامەزراوەی نوێ بۆ لیستی سزاکانی ئەم یەکێتییە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی رێککەوتوون. ئەمەش لەدوای گیانلەدەستدانی رەئیسی، یەکەم گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپایە لەسەر تاران.
رۆیتەرز ناسنامەی سەرچاوەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام رۆژی چوارشەممە(دوێنێ) بە گێڕانەوە لە یەکێک لەو سەرچاوانە، نووسیویەتی ئەم کارە یەکێتی ئەوروپا، بۆ پشتیوانی تاران لە هێزە میلیشیاکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی دەریای سوور و پشتیوانی سەربازی لە رووسیا دەگەڕێتەوە.
ئەم ئاژانسە وردەکاری زیاتری سەبارەت بە ناو و ناسنامەی ئەو کەس و دامەزراوە نوێیانەی کە سزا دراون نەخستەڕوو.
هەروەها لەگەڵ دەستپێکی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین، تاران هاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ زیاتر کرد و راپۆرت و بەڵگەی ناردنی درۆنی خۆکوژی جۆری شاهد، دروستکراوی ئێران بۆ رووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکرایندا بڵاوکرایەوە.
رێبەرانی یەکێتی ئەوروپا پێشتر لەسەر ئەوە رێککەوتبوون، سزاکانی ئەم یەکێتییە دژی تاران لە دوای هێرشی مووشەکی و درۆنی تاران بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر بکەنەوە.
پێشتر "حاجا لحبیب" وەزیری دەرەوەی بەلجیکا رایگەیاندبوو: سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ئێران، لە کاردانەوە بە هێرشی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە بۆ سەر ئیسرائیل، پێویستە سوپای پاسدارانیش بگرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی بەلجیکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، هێشتا هیچ رێککەوتنێک لەسەر بنەمای یاسایی بۆ زیادکردنی سوپای پاسداران بۆ لیستی "رێکخراوی تیرۆریستی" بوونی نییە.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ماوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا سەبارەت بە داواکاریی بەشێک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا بۆ سەپاندنی سزادانی سوپای پاسداران رایگەیاند، "بۆ بە تیرۆریست ناساندنی، دەبێت بەڵگەی دادگا سەبارەت بە تێوەگلانی سوپای پاسداران لە کردەوە تیرۆریستییەکان هەبێت".
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment