فازڵ نەبى: خشتەى بودجەى ئەمساڵ چارەسەرى كێشەكانى هەولێر و بەغدا دەكات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

فازڵ نەبى، بريكارى پێشووترى وەزارەتى دارايى و حكومەتى عێراق رايگەياند، پەسەندكردنى خشتەى بودجەى ساڵى (2024) بە شێوەيەكى ريشەيى چارسەرى كێشەكانى هەوالێر و بەغدا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە (25/ئايار/2024) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى كردەوە، بريكارى پێشووترى وەزارەتى دارايى عێراق خەت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو رەشنووسەى ئەنجوومەنى وەزيرانى عێراق دەنگى لەسەرداوە پشكى هەرێمى كوردستانى تێدايە، هەنگاوێكى زۆر گرنگە بە شێوەيەكى ريشەيى چارەسەرى كێشەكانى نێوان بەغدا و هەولێر دەكات.

سەبارەت بە پشكى هەرێمى كوردستان فازڵ نەبى گوتى، هەرێمى كوردستان زياتر لە (20) ترليۆن دينار پشكى لە بودجە دەبێت، بەڵام ئەو زيادەيە رادەستكردنى هەموو داهاتە نەوتى و نا نەوتييەكانى لەخۆى گرتووە، لەدواى پەسندكردنى خشتەى بودجە لە پەرلەمان هەموو كێشە داراييەكان چارەسەر دەبێت و قەيرانى مووچە كۆتايى پێ دێت.

سەبارەت وادەى گفتوگۆى پەرلەمانيش، موحسين مەندەلاوى، سەرۆكى پەرلەمان بە وەكالەت رايگەياند، خشتەى بودجەى گشتى رەوانەى ليژنەى دارايى كراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین