وەزيرى دارايى توركيا دان بەلاوازى لێرەى توركى دادەنێن
نوچە نێت
محەمەد شيمشەك، وەزيرى گەنجينە و دارايى توركيا رايگەياند، تا ئێستا بەهاى ليرەى توركى لاوازە، ئێمەش بەردەوام دەبين لە جێبەجێكردنى سياسەتى نوێى دارايى.
ئەمڕۆ شەممە (25/ ئايار/ 2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، وەزيرى دارايى توركيا لە لوتكەى بانكە عەرەبييەكان رايگەياند، تا ئێستا بەهاى ليرەى توركيا لاوازە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئابوورى توركيا تووشى ئەو پاشەكشە جيهانييە نەبووە.
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بەهۆى سياسەتى درووست و چاكسازييەكان بەرنامەكەمان بەباشى بەڕێوەدەچێت، ئێمە هەوڵدەدەين گەشەكردن بەردەوامتر و هاوسەنگتر بێت.
وەزيرى گەنجينەى توركيا ئاماژەى بەوەش كرد، بەهۆى وردەكارييانەى كە هەيە دەگۆڕێت بۆ نرخى ئاڵوگۆڕە راستەقينەى ليرە لە بەرژەوەندى ئێمە دادەبێت، دەبێتە هۆى پاڵپشتى لاوازكردنى هەڵاوسان.
دەربارەى يەدەگى بانكى ناوەنديش شيمشەك دەڵێت، بەردەوام لە زيادبوون دايە، بەردەوامى وەبەرهێنانيش بۆتە هۆى بەهێزبوونى بەهاى ليرە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment