پوتین داواى دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان لەگەڵ ئۆکراینا دەکات
نوچەنێت
ئەمرۆ شەممە (25/ئایار/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆکی بیلارووس سەبارەت بە ئەگەری راگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا رایگەیاند، "دەبێت دووبارە بگەرێینەوە سەر یاداشتنامەکان ئەو رێککەوتنە بنەرەتیانەی سەرەتا لە تورکیا و بیلارووس ئەنجامماندا جێبەجێ بکرێت، ئەگەر سەیری گۆرەپانەکە بکرێت ئێمە ئامادەین دەتوانین ئەنجامی بدەین."
پۆتین ئاماژەی بەوەش کرد، "رووسیا هەرگیز دەستبەرداری پرسی گفتوگۆنەبووە لەکەڵ ئۆکراینا، ئەوەی ئۆکراینای بێهیواکردووە لە دەستپێکردنی دانوستاندنێکی نوێ بەریتانیایە."
سەرۆکی رووسیا راشیگەیاند، "دەتوانن ئۆکراینەکان بگەرێنەوە بۆ گفتوگۆیەکی نوێ، بەڵام ئەم کارە بە ویستی یەک وڵات ناکرێ دەبێت دووبارە بگەڕێنەوە بۆ سەر رێککەوتنە سەرەتاییەکان."
رووسیا و ئۆکراینا لەمانگی نیسانی ساڵی (2022) لە ئەستەمبۆڵ کۆبوونەوە، بە سەرپەرشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، پاشان چەند کۆبوونەوەی تریان ئەنجامدا، بەڵام ئەم دانوستاندنانە سەرکەوتوونەبوو هەردولاش لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکان یەکتری تۆمەتباردەکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment