سەرۆکی ئۆکراینا: داوا دەکەم سەرۆکی ئەمەریکا و چین بەشداری لە گفتۆگۆی ئاشتیدا بکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بەشداریکردنی سەرۆکی ئەمەریکا و چین لە گفتوگۆی ئاشتی ولاتەکەمان گرنگە و داوایان لێدەکەم بەشداری تێدا بکەن.

ڕۆژی یەکشەممە (26/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "داوا دەکەم جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین بەشداری لە لوتکەی ئاشتی بکەن و بەشداریکردنی ئەوان گرنگە بۆ وڵاتەکەمان".

زیلینسکی ڕاشیگەیاند، "بە بەشداریکردنی سەرکردەکان لە لووتکەیەدا دەردەکەوێت کە کی و کام وڵات لە جیهاندا بە ڕوون و ئاشکرایی لەگەڵ ئاشتی دایە و دەیەوێت کۆتایی بە وێرانکاری و جەنگ بێت لە جیهاندا". 

سەرۆکی ئۆکراینا گوتیشی، "داوا لە سەرۆکی وڵاتان بە تایبەتی ئەمەریکا و چین دەکەم بەشداریکردنی گرنگی خۆیان بۆ ئەم لوتکەیە بسەلمێنن و سەرکردایەتی خۆیان نیشان بدەن لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی یەکجارەکی".

لە بەرانبەردا چەندین جارە سەرۆکی ڕووسیا و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "هیچ گرنگییەک لەو کۆنفڕانسە نابینین و هەر هەنگاوێک بێ بەشداریکردنی وڵاتەکەمان بهاوێژرێت بە دڵنیاییەوە هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی نابێت".

بڕیارە مانگی داهاتوو کۆنفڕانسی ئاشتی بۆ جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا لە سویسڕا بەڕێوە بچێت، سەرۆکی ئۆکراینا بەردەوام داوای لە وڵاتان کردووە بەشدار بن لە کۆنفڕانسەکەدا. دوێنێش شەممە (25/5/2024) ڤلادیمێر پرتین، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانووستاندنەکانی دووپات کردەوە و داوای دانووستاندنی کرد لەگەڵ ئۆکراینا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین