میدیاى ئیمارات چۆن باس لەکۆبوونەوەى لوتکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئیمارات دەکەن؟
سنور یاسين: تایبەت بەنوچەنێت
پێشەکی
ڕۆژی هەینی (24) ی ئایار (2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانێکی فەرمی بۆ وڵاتی ئیمارات ئەنجام دا و بە شێوازێکی پرۆتۆکۆڵی و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیمارات و کوردستانەوە پێشوازی لە سەرۆک کرا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.
ئیمارات و هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەهێزیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا لە نێواندا هەیە بەردەوام لە پەرەسەندن و بەرەو پێشچووندایە. نزیکەی (150) کۆمپانیای جیاوازی ئیماراتی بە بڕە دارایی تەرخانکراوی زۆرەوە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا دەکەن و دوای هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و ئێران، ئیمارات بەشێکی سەرەکی و گرنگی وەبەرهێنانەکانی هەرێمی کوردستانی بەرکەوتووە.
لە بارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئیماراتدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بلاوکردەوە و لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران، جەخت لە بەرەو پێشجوونە ئابووری، بازرگانی و پەرەسەندنە وزەییەکاندا کراوە. پەرەپێدانی پرۆژەکانی ژێرخان، وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری ئیمارات لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە".
وەک لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەرە گرنگەکانی تری کۆبوونەوەکە بووە".
سەردانەکەی سەرۆک لە میدیاى ئیمارات دا
ڕۆژی هەینی (24/5/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) هەواڵێکی سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات بڵاوکردەوە و تێڕوانینی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کردووە. بە گوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی ئیمارات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، "پته وکردنی هاریکارییەکانی نێوانیان تاوتوێ کردووە، گفتوگۆیان کردووە بۆ باشترکردنی هەمەهەنگییە هاوبەشەکان. لایەنە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و عێراق، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان. چۆنیەتی پەرەپێدان و فراوانکردنی هاریکارییەکان لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بە ئامانجی بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی و چەند بابەتێکی بەرژەوەندی هاوبەش پرسە گرنگەکانی تری کۆبوونەوەکەی هەردوو سەرۆک بوون".
کۆتایی
بە دڵنیاییەوە ئاساییە بگوترێت ئەوە یەکەم و دوایین سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نییە بۆ ئیمارات و هەوڵی بەردەوامی لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگی، بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان و بەردەوام هەبوونی پەیوەندی دۆستانە و پڕ بایەخ لەگەڵ وڵاتاندا بە هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی. ساڵی ڕابردوو لە کۆنفڕانسی (COP 28) دا کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوتا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتاندا بەشداربوو و لە مەڕاسیمێکی تایبەتیشدا بەشداریکرد لە ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتەدا.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment