حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چەکدارانی حەماس بە مووشەک هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و تاوەکو ئێستا قوربانی و گیانلەدەستدانەکان نەزاندراون.

ڕۆژی یەکشەممە (26/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دوای ماوەیەکی زۆر لە نەهاوێشتنی مووشەکی مەودا درێژ، جارێکی تر چەکدارانی حەماس بە مووشەک هێرشیان کردە سەر ئەلئەبیب و دەنگی مووشەکەکان بیستراوە.

ئەگەرچی چەندین بارمتە لە کاتی ئاگربەستدا ئازادکراون، بەڵام نزیکەی (100) بارمتە هێشتا لای چەکدارانی حەماس ماون و چەندین هاووڵاتی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیر کراون و بەدیل گیراون.

بەرپرسانی تەندروستی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند، "نزیکەی (36) هەزار فەڵەستینی لە جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستیندا کوژراون و ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون.

ڕۆژی (7) ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل تاوەکو ئێستا نزیکەی (%80) ی دانیشتوانی فەڵەستین کە دەکاتە (2.3) ملیۆن کەس لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون و برسییەتێیەکی زۆر بڵاو بووەتەوە لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین