وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئەردۆغان دیکتاتۆرە هاوڵاتیانی کورد کومەڵکوژ دەکات تورکیە

نوچە نێت

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل زۆر بەتوندی وەڵامی رەخنەکانی ئەردۆغان دەداتەوە و رایگەیاندووە، "ئەردۆغان خۆی دیکتاتۆرە، لەلایەک هاوڵاتیانی کوردی کۆمەڵکوژ دەکات، لەلایەکی تر باکووری قوبرس داگیر دەکات، ئەوەی کە دەبێت بە جینۆساید تۆمەتبار بکرێت ئەردۆغانە."

ئەمرۆ سێشەممە (28/ئایار/2024) ماڵپەری (ahabar) بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ڕەفەح غەمباری خۆی دەربڕی و رایگەیاند، "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەرەی لێپرسینەوە لەم بکوژانە بکەین، ئیسرائیل بچووکترین هەستی مرۆڤایەتی نییە، خودا یارمەتی برا موسوڵمانەکانمانبدا لە غەززە، خودا بەدبەختیان بکا کە ئەوانەی منداڵ و ژن و بەساڵاچووان دەکوژن." 

بەرامبەر ئەو قسانەی ئەردۆغان، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەزمانی تورکی لە هەژماری خۆی لە سۆشیال میدیا پەیامێکی توندی بڵاوکردەوەو دەڵێت، "ئەوەی کە دەبێت تۆمەتبار بکرێت بە جینۆساید ئەردۆغانە، ئەو کوردی کۆمەڵکوژ دەکات، هەروەها باکووری قوبرس داگیردەکات و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات." 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بەو قسانەی ئیسرائیل کاتز پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاندووە، "ئەو قسانەی وەزیری دەوەوەی ئیسرائیل هەوڵێکی بێ بنەمایە دەیانەوێت ئەجێندای تاوانەکانیان بگۆرن بەرامبەر کردەوەکانیان کە لە فەلەستین ئەنجامی دەدەن." 

لەم دوو رۆژەی رابردوو ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر ڕەفەح، بەوهۆیەوە (35) هاووڵاتی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆری ژن و منداڵ برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین