سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا
نوچەنێت
رۆژی سێشەممە (28/ئایار/2024) رادیۆفەرەنسا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە خولی نوێی، ئەمڕۆ (سێشەممە)، لە یەکەم دانیشتنی خۆیاندا، سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیان هەڵبژارد. محمد باقر قالیباف، کە چوار ساڵی رابردوو سەرۆکی ئەنجوومەنەکە (پەرلەمان) بووە، لەلایەن نوێنەرانەوە بە 198 دەنگ لە کۆی 287 دەنگ بۆ ئەم خولە هەڵبژێردرایەوە.
رۆژی رابردووش بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی، کردنەوەی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەچوو.
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا کە بەم بۆنەیەوە بڵاوی کردەوە، داوای لە نوێنەران کرد، کە ئەنجومەنێکی "هێمن و هیوابەخش" دروست بکەن و لە "کێبڕکێی بێ کەڵکی میدیایی و مشتومڕی سیاسی زیانبەخش" خۆیان بەدوور بگرن.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنیئ نوێنەران، موجتەبا زولنوور، نوێنەری قوم و مەنوچێهر موتتەکی، نوێنەرێکی دیکەی تاران-یش کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران بوون و دەنگەکانیان 60 و(ئەوەی تریان) 5 دەنگ بەدەستهێنا؛ 24 دەنگیش هەژمار نەکراوە.
بەهۆی رەتکردنەوەی شایستەبوونی بەربڵاو لە لایەن ئەنجومەنی چاودێرییەوە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاری رابردوو، زۆربەی نوێنەرانی خولی نوێی پەرلەمان لە کێبڕکێیەکی ناوخۆی حزبی لە نێوان کوتلە جیاوازەکانی ناسراو بە بناژۆخوازان، گەیشتنە بەهاری سەرکەوتنیان.
بەپێی پێڕەوی نێوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، سەرۆکایەتییەکەی بۆ ماوەی ساڵێک هەڵدەبژێردرێت و دەتوانرێت درێژبکرێتەوە.
سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment