پیسبوونی ژینگە مەترسى لەسەر عێراق دروست دەکات تەندرووستی

نوچەنێت

عێراق ڕووبەڕووی پیسبوونی زیاتری ژینگەیی بووەتەوە و "پاشماوەی ڕۆژانەی (23) ملیۆن تۆن، ئەمەیش مەترسی بۆ سەر تەندروستى دانیشتووانی ئەم وڵاتە دروستکردووە.

ڕۆژی سێشەممە (28/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "پاشماوەی ڕۆژانەی عێراق گەیشتووەتە (23) ملیۆن تۆن، دانیشتوان بە ناچاری پەنا دەبەنە بەر سوتاندن و نەهێشتنیان ئەمەش دەبێتە بوونی زیاتری دوکەڵی ژەهراوی و مەترسی بۆ سەر هەناسەدان و تەندروستیان دروست دەبێت".

سەرۆکی سەنتەری ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، "پاشماوەکان لە زیادبووندان، هەوا و ژینگەی وڵاتەکەمان بەشێوەیەکی بەرچاو پیس بووە، هێشتا کاریگەری جەنگ و وێرانکارییەکانی بوونی هەیە بۆ سەر ژینگەی عێراق".

بە گوێرەی ڕیزبەندییەکی کۆمپانیایەکی سویسڕی، "عێراق (21) مین وڵاتی جیهانە لە پیسبوونی ژینگەییدا و لە جیهانی عەرەبیدا لە پلەی سێیەم دایە".

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەم کۆمپانیا سویسڕییە، "ئاستی پیسبوونی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ڕاپۆرتێکی (2023) دەریخستووە کە پاشەڕۆ لە عێراق ڕۆژانە زیاتر لە (20) ملیۆن تۆنە، بەڵام بۆ ئەمساڵ (23) ملیۆن تۆنە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین