سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکراینا دابین دەکرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری بەرگری هۆڵەندا ڕایگەیاند، پاڵپشتییەکانمان بۆ ئۆکراینا زیاتر دەکەین و هەوڵ دەدەین بە هەماهەنگی وڵاتان سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بۆ ئەم وڵاتە دابین بکەین.

ڕۆژی چوارشەممە (29/ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، کایسا ئۆلۆنگریەن، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەمان کار بۆ هەماهەنگی بەردەوام دەکات لە پێناو یەکگرتنی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەوەی بتوانین بە خێرایی سیستەمی مووشەکی پاتریۆتی بۆ ئۆکراینا دابین بکەین".

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا ڕاشیگەیاند، "ناکۆکییەکانی ئۆکراینا بۆ هەموو وڵاتانی ئەوروپایە، پێویستە ئەم سیستەمە بەپەلە دابین بکرێت و هاوکاری زیاتری کێڤ بکرێت لەلایەن وڵاتانەوە".

کایسا ئۆلۆنگریەن جەختی لەوەش کردەوە، "لە ڕێگەی کارکردنی هاوبەشیمان لەگەڵ وڵاتان دەتوانین چەک و تەقەمەنی و هاوکاری زۆر لە ماوەیەکی کورتدا بۆ ئۆکراینا بنێرین، هاوکارییەکان بریتین لە وێستگەی کارەبا، ڕادار، وێستگەی کۆنترۆڵ و ئامێری هەڵدانی مووشەکی و ئۆتۆمبێل".

لە بەرانبەردا ڕووسیا بەردەوام هۆشداری بە وڵاتان داوە سەبارەت بە هاوکاری کردنی ئۆکراینا و باسی لەوە کردووە، "بە دڵنیاییەوە ئەم هەنگاوانە تەنیا درێژکردنەوەی جەنگەکە دەبێت و ڕیگەخۆشکەر دەبێت بۆ بوونی ناکۆکی و ئاڵۆزی نوێی وڵاتانی جیهان لەگەڵ وڵاتەکەماندا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین