ئەمریکا رێوڕەسمی یادکردنەوەی رەئیسی بایکۆت دەکات ئێران

نوچەنێت

ئەمریکا بەنیازە رێوڕەسمی یادکردنەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئێران سازدەکات بایکۆت بکات.

رۆژی پێنجشەممە (30/ئایار/2024) ئەلعربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، کە ئەمریکا بەنیازە رێوڕەسمی یادکردنەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بۆ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سازی دەکات بایکۆت بکات، کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە گیانی لەدەستدا.

ئەم بەرپرسە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە: بە هیچ شێوەیەک لەم بۆنەیەدا ئامادە نابین. دەشڵێت "نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە لە پاڵ گەلی ئێران بوەستێت نەک لە لر رێوڕەسمی یادی ئەو کەسانەی، کە ساڵانێکە ستەمیان لێکردن.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە جەختی لەوە کردۆتەوە، کە رەیسی لە زۆر حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا لەوانە لەسێدارەدان لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسا، هەزاران زیندانی سیاسی لە ساڵی 1989دا رۆڵی هەبووە. هەروەها خراپترین حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەتایبەتی بەرانبەر بە ژانان کچانی ئێرانی لە سەردەمی دەسڵاتی ئەوەدا روویداوە.

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک رۆتین بۆ هەر سەرۆکێکی دەوڵەت لە کاتی پۆستەکەیدا بمرێت، رێوڕەسمی یادکردنەوە سازدەکات. بەڵام نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کە ئەم وڵاتە بەشداری مەراسیمەکە ناکات. نوێنەرایەتی ئێران-یش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات.

ئیبراهیم رەئیسی کە وەک جێنشینێکی ئەگەری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران سەیر دەکرا، ڕۆژی 19ی مانگ، دوای ئەوەی کۆپتەرەکەی لە کەشوهەوای نالەباردا لە ناوچەیەکی شاخاوی نزیک سنووری ئازەربایجان کەوتە خوارەوە، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و ئیمام جومعەی تەبرێز و چەند کەسێکی دیکە گیانی لەدەستدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای راگەیاندنی فەرمی هەواڵی هیان لەدەستدانی رەئیسی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەفەرمی پرسە و سەرەخۆشی  خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی رەئیسی راگەیاند. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئیدارەی بایدن رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر ببێتەوە.

سەرچاوە: ئەلعربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین