هێرشكرايە سەر كۆمپانيەكى ئەمەريكى و پەيمانگەى كامبرێج عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوەيەكى ئەمنى رايگەياند، لە دوو كاتى جياواز لە ناوچەى جادريە لە ناوەڕاستى بەغدا هێرشكرايە سەر كۆمپانيەكى ئەمەريكى و پەيمانگايەكى بەريتانى.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/ ئايار / 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سەرچاوەيەكى ئەمنى رايگەياند، لە دوو كاتى جياواز لە ناوچەى جادريە لە ناوەڕاستى بەغدا هێرشكرايە سەر كۆمپانيەكى ئەمەريكى و پەيمانگايەكى بەريتانى، بەگوێرەى سەرچاوەكە هێرشەكەى سەر پەيمانگەى كامبرێج هێرشەكە لە ناوچەى شەقامى فەڵەستين بووە.

دەربارەى زيانە مرۆيەكانيش هيچ زيانێكى مرۆيى نەبووە، بەڵام زيانى مادى بەر باڵەخانەى كۆمپانيا و پەيمانگەكە بووە، پێشتريش چەند هێرشێك كراوەتە سەر زنجيرە چێشتخانەكانى KFC ئەمەريكى لەو ناوچەيە و لە ناوچەى كەڕادە.

سەبارەت بەو هێرشانە، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس  نووسيويەتى، "سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییانە دژی بازرگانییە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین."

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکات، بکەران رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی بکاتەوە و رێگە لە هێرشی دیکە بگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین