سۆشیال میدیا و جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێران: سنوور یاسین

دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح کە لە ئەنجامدا ئاگر لە کەمپێکی ئاوارە فەلەستینییەکان کەوتەوە، بەکارهێنانەرانی ئینستاگرام بەردەوام بوو لە بلاوکردنەوەی پۆستێک کە زیاتر لە (47) ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

هێرشەکە کاردانەوەی نێودەوڵەتی جیاوازی لیکەوتەوە و هاووڵاتیان لە هەموو جیهانەوە ئیدانەیان کرد تەنانەت خودی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە، "ڕووداوێکی تراژیدی وەسفی کرد"، بەڵام ئەم لیدوانانەی وەک بەکارهێنای دیپلۆماسییەت و سیاسەت کردنێکی تەواو بیندرا.

چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی وێنەکە 

دروشمی وێنەکە بریتی بوو لە (هەموو چاوەکان لەسەر ڕەفەحن)

ڕیچارد پیپەرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین دەربارەی ڕووداوی هێرشکردنەکە بە میدیاکان و ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "هەموو چاوەکان لەسەر ڕەفەحە و هۆشداریشی دا دژی ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هێرش بکەنە سەر شارەکە". دواتر هونەرمەندێکی مالیزی پۆستێک و وێنەیێکی دروستکرد و پاشان بە شێوەیەکی بەربڵاو ئەم دروشمە سۆشیال میدیای گرتەوە و بە جیهاندا بڵاوبووەوە.

لەو کاتەوە بەرپرسان، چالاکوانان، هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئەو دەستەواژەیەی پیپەرکۆرن دووبارە دەکەنەوە بۆ دەربڕینی نیگەرانی و دژایەتیکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیل لە ڕەفەح کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ دەکرد و دواتر ئەنجامیدا.

ئەگەرچی داواکردنی ئاگربەست و ڕاگرتنی جەنگ بەردەوام داواکاری هاووڵاتیان، وڵاتان، کاربەدەستانی جیهان بوو، بەڵام لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە ئەمە یەکەم دروشم بوو بەم شێوەیە بڵاوببێتەوە لە جیهاندا.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەو وێنەیەی کە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە و دروشمەکەی تێدایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە و زیاتر لە (47) ملیۆن بینەری هەبوو.

چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی وێنەکە لە سۆشیال میدیا دا

بە بڕوای شارەزایان چۆنیەتی دروستکردنی وێنەکە بە زیرەکی دەستکرد و کوالێتییەکی بەرز و باش، سروشتی وێنەکە و سادەیی دروشمەکە هەموو بەیەکەوە هۆکار بوون بۆ بڵاوبوونەوەی بەم شێوەیەی ئەم وێنەیە.

بە بڕوای ئەناستەیشیا کاڤادا، کە کۆرسێکی ماستەر لە زانکۆی وێستمینستر بەڕێوە دەبات لە میدیا و هەڵمەت و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی گرنگترین هۆکار بۆ بڵاوبوونەوەی وێنەکە، "کات و چوارچێوەی سیاسی پۆستەکەیە چونکە لە کاتێکی هەستیاردا بوو، هەموو جیهان تووڕە و دڵگران بوو بە هێرشەکەی ئیسرائیل". 

ئەو هونەرمەندە مالیزییەی کە وێنەکەی دروستکردووە لە ستۆرییەکی ئینستاگرامدا نووسیویەتی، "کەسانێک هەن کە بە وێنەکە و نموونەکە ڕازی نین، داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر هەڵەیەکم لە هەمووتان کردبێت، ئەگەر بەشێوەیەکی زۆر پرۆفیشناڵانەش وێنەکە نەکێشرا بێت، بەڵام دڵنیا بووم لەوەی هیچ خوێن، نیشانە و هیچ ئاماژەیەکی مەترسیدار و ترسناکی لەگەڵدا نەبێت".

ئایا تایبەتمەندییەکانی ئینستاگرام یارمەتیدەر بوون بۆ بڵاوبوونەوەی وێنەکە؟

کاتێک هونەرمەندە مالیزییەکە وێنەکەی بڵاوکردەوە تایبەتمەندی "Add Yours"ی بەکارهێنا، کە لە (2021) لەلایەن ئینستاگرامەوە زیاد کراوەکە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی تر دەدات وێنەکە بە چەند کرتەیەک دووبارە بڵاو بکەنەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانبوونی جارێکی تری بڵاوکردنەوە لەبەرئەوە بەڵێ بێگومان تایبەتمەندییەکان سۆشیال میدیا بە گشتی و لەم پرسەدا ئینستاگرام بە تایبەت ڕیگەخۆشکەر و هاوکار بوون بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لە جیهاندا توانای ئەوەیان هەبێت وێنەکە ببینن و بڵاویبکەنەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین