تورکیا هەڕەشەى  ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازیی دژى ڕۆژئاواى کوردستان دەکات تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا دەڵێت، ئەنقەرە ڕێگە نادات ڕێکخراوى چەکدار لەدەرەوەى سنوورەکانى باشوورى وڵاتەکەمان جێگیر بێت، بۆیە هەرگیز دوو دڵ نابین لە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى سەربازیی و ئەمنى دووبارە و جیاواز بەرامبەر باکوورى سووریا (ڕۆژئاواى کوردستان).

ڕۆژى هەینى (31/ئایار/2023) ماڵپەڕى (میللەتى تورک)ى بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆمارى تورکیا نیگەرانە لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە لەلایەن ئیدارەى خۆسەرى لە ڕۆژئاواى کوردستان، دەڵێت، جیهان بە دۆخێکى خراپى سیاسى و سەربازیی تێدەپەڕێت، ڕێگە نادەین ئەم جۆرە هەنگاوانە لە باکوورى سووریا بنرێت.

سەرۆک کۆمارى تورکیا گوتیشى، جیهان بە دۆخێکى ناسەقامگیر تێدەپەڕێت، لەلایەک جەنگى ڕووسیا و ئۆکراینا کە لەدەریاى ڕەش دراوسێمانن، لەلایەکى تر سووریا دراوسێمانن، بوونى پەیەدە لەو وڵاتە هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و تورکیا، هەوڵ و ئامانجیان دامەزراندنى فراوانکردنى ڕێکخراوەکەیان لەسەر سنوورەکانمان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکى دیکە هەڕەشەى هێرشى سەربازیی بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەکات و دەڵێت، ئەمەریکا بەناوى ڕووبەڕوونەوەى داعش لە ڕۆژئاواى کوردستان هەنگاو بە هەنگاو یارمەتى پەیەدە دەدات بۆ فراواکردنى پلانەکانى، بەڵام ئەم کارانە هیچ پەیوەندیی بە پرسى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و جەنگى داعشەوە نییە.

سەرۆک کۆمارى تورکیا دووپاتى دەکاتەوە، تورکیا بە وردى چاودێریی ڕۆژئاواى کوردستان دەکەن و دژى هەر جۆرە رێفراندۆم و هەڵبژدارنێکن لە باکوورى سووریا، لە ڕابردووش ئۆپراسیۆنى سەربازییمان ئەنجامداوە، ئەگەر پێویست بکات، لە داهاتووش هەمان هەنگاو دەگرینەبەر. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین