تۆم باراک: بابەتی سیستەمی بەرگریی ئێس 400 لەنێوان ئەمەریکا و تورکیا کێشەیەکی هەستیار نییە
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/9/23) ماڵپەری (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆکاروباری سووریا و عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا بەشێوەیەکی زۆر باش بەرەو پێشەوە دەچێت، پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەیە.
باراک دووپاتی کردەوە کە تورکیا هاوبەشیکی گرنگە لەلای سەرۆکی وڵاتەکەی و هەوڵەکانمان بۆئەوەی پەیوەندییەکانمان بەباشترین شێوە بپارێزین. باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە راشیگەیاند، "لەهەموو بابەتەکاندا بەشێوەیەکی زۆرباش لەگەڵ تورکیا کاردەکەین و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکی زۆر باشی رەخنە گرانەمان هەبووە و پەیوەندیەکی زۆر باش لەنێوان من و سەرۆک ئەردۆغان هەیە."
سەبارەت بە پرسی سیستەمی بەرگریی ئێس 400ـی رووسی باراک ئاماژەی بەوە کرد، "پرۆسەی هەڵگرتنی سزاکانی (CATSA) لە کۆنگرێسی ئەمەریکا بەردەوامە، بواری بەرگریی و دورستکردنی چەک لە تورکیا زۆر گۆراوە، بەکارهێنای سیستەمی بەرگریی رووسی لەلای ئەمەریکاوە هەرگیز جێگەی قبووڵکردن نییە، پێویستە کاربکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی سیستەمی بەرگریی ئێس 400، بۆ هەردوو وڵات کێشەیەکی هەستیار نییە."
باراک لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە پیشەسازی بەرگریی تورکیا کردوو گووتی، "پیشەسازی بەرگریی تورکیا زۆر بەهێزە، بەتایبەت لە دروستکردنی فڕۆکەی جەنگی کان و درۆن، بۆیە لە ئێستادا لەبارەی داهاتووی سیستەمی بەرگریی گفتوگۆ دەکەین. سەرۆک ترەمپ ویستێکی زۆری هەیە بۆئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بەرەوپێشەوە ببەن چونکە هاوسەنگییەکی بەهێز لەنێوان ئەردۆغان و سەرۆک ترەمپ هەیە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment