تەرمی کچێک دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەرە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کچێک لە نزیک پارکی ئازادی شاری سلێمانی، لەبەردەم خوێندنگەی ئامادەیی شیرینی کچان دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (1/حوزەیران/2024)تەرمی کچێکی گەنج لە بەردەم خوێندنگەی شیرینی کچان دۆزراوەتەوە و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: بەهۆی ئەوەی کچەکە ناسنامەی پێنییە نازانین کێیە.

تەرمەکە لە نزسیک پارکی ئازادی و لەبەردەم قوتابخانەی شیرین، لە شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند: کچەکە تەمەنی بیست ساڵ دەبێت، هیچ ناسنامەیەکی پێنییە لەبەرئەوە نازانین کێیە، چاوەڕوانین کەسوکاری بێن تەرمەکەی لە دادپزیشکی سلێمانی وەربگرنەوە.

بە پێی زانیارییەکان، پێدەچێت ئەم کچە لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە فڕێدرابێتە خوارەوە، تا ئێستا هۆکاری مردنەکە بە ڕوونی ڕانەگەیەندراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین