بایدن باس لە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە چەند پێشنیارێکی ئیسرائیل دەکات بۆ ئاگربەستی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس و دەڵێت، "کاتی کۆتایی هێنانە بە جەنگ".

ڕۆژی شەممە (یەکی حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئیسرائیل ێشنیاری بۆ ئاگربەستی جەنگی نیوان ئیسرائیل و فەلەستین کردووە لە سێ قۆناغی جیاوازدا و پێویستە جێبەجێ بکرێت".

قۆناغی یەکەمی پێشنیارەکە بریتییە لە، "ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی کە هێزەکانی ئیسرائیل لە هەموو ناوچەکانی دانیشتووانی غەزە بکشێنەوە، هەندێک بارمتە ئازاد بکرێن، لە بەرانبەر سەدان زیندانی فەلەستینی و هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان و ڕۆژانە (600) بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی بە هاووڵاتیان دەگات".

دواتر لە قۆناغێکی تردا، "ئاگربەستێکی هەمیشەیی ڕادەگەیێندرێت و هەموو بارمتە و زیندانییەکان دەگۆڕدرێنەوە و ئازاد دەکرێن".

لە قۆناغی سێیەم و کۆتاییدا، "جێبەجێکردنی پلانی بنیاتنانەوەی غەزە و گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ ناوچەکانیان دەستپیدەکات".

لە بەرانبەر هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا و پێشنیارەکانی ئیسرائیلدا چەکدارانی حەماس لە بەیاننامەیەکدا، "کاردانەوەی ئەرێنی خۆیان بۆ پێشنیارەکە ڕاگەیاند و باسیان لە گرنگی کۆتایی هێنان بە جەنگ و گەیشتنیان بە ڕێککەوتنی ڕاستەقینە کرد".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین