توركيا باڵيۆزى نوێى بۆ بەغدا ديارى دەكات تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەيب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رەزامەندى لەسەر دياريكردنى ئەنيل بورا عەنان دەربڕى وەك باڵيۆزى نوێ لە بەغدا ديارى كرد.

ئەمڕۆ يەكشەممە (دووى حوزەيران/2024) ماڵپەڕى (شەفق نيوز) بڵاوى كردەوە، هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە كۆتايى مانگى رابردوو واژۆى لەسەر دياريكردنى ئەنيل عەنان دەربڕى، ئەوەش يەكەم جارە وەزيرى دەرەوە باڵيۆزى وڵاتەكەى ديارى بكات.

دياريكردنى ئەنيل چەند مانگێك دواى سەردانەكەى ئەردۆغان بۆ بەغدا دەستنيشان كرا، لەو سەردانەى سەرۆكى توركيا چەندين ياداشتى لێكتێگەيشتن لەنێوان هەردوو وڵات واژۆكرا، كە پرسى ئاسايش و وزە و ئاو لە پرسى سەرەكى بوون.

پێشتر عەنان پۆستى بەرێوەبەرى گشتى پەيوەندييەكان بوو لەگەڵ عێراق لە وەزارەتى دەرەوە، لە ساڵى (2015 ـ تا 2019) كۆنسوڵى توركيا لە ڤانكۆفەر لە كەنەدا.

هەفتەى رابردوو عەبدولەتيف رەشيد پێشوازى لە عەلى رەزا گۆناى، باڵيۆزى پێشووى توركيا كرد بە بۆنەى كۆتايهاتنى كارەكانى، لەو ديدارە گۆناى هيواى سەركەوتنى بۆ باڵيۆزى نوێ كرد.

گۆناى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە توركيا سوورە لەسەر پەرەپێدانى پەيوەندييەكان و هەماهەنگى دوو لايەنە لە بوارەكانى جێيى بايەخى هەردوولان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین