ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق لە بەرزبوونەوە دایە هەواڵ
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق حالەتی جیابوونەوە لە عێراق لە بەرزبوونەوە دایە و پایتەختی وڵاتەکە لە پلەی یەکەمدایە.

ڕۆژی دووشەممە (سێی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بەڵگەنامەیەکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ئەوە ئاشکرا دەکات جیابوونەوە لە عێراق زیادی کردووە، "تەنها لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا زیاتر لە (5) هەزار حالەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە و زۆرترینیان لە بەغدای پایتەختە".

لە بەڵگەنامەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەم ڕێژەیە بەرزترینە بە تەنیا لە مانگێکی ئەمساڵدا، پایتەختی عێراق ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە لە ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە".

بە گوێرەی داتا بڵاوکراوەکان، “لە مانگی نیسانی (2024), )19،386( هاوسەرگیری لە عێراق تۆمار کراوە، (2،465) گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا کراون. (4,177) حالەتی جیابوونەوە  لە دەرەوەی دادگا ئەنجام دراوە، (1360) جیابوونەوە بە فەرمانی دادوەر و لە دادگا پەسەند کراون. لە هەمان مانگی دیاریکراودا بە تەنیا لە بەغدا (6,115) هاوسەرگیری و (1930) جیابوونەوە تۆمار کراوە.

شارەزایان، دادوەران، هاووڵاتیان باس لە هۆکاری جیاواز دەکەن سەبارەت بە جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و تا دێت ئەم ڕێژەیە زیاتر دەبێت ئەگەر بەراورد بکرێت بە ساڵانی ڕابردوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین