ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەمەریکی لەلایەن ئۆکرایناوە دژی وڵاتەکەمان، بە دڵنیاییەوە ئەمەریکا باجی قورس دەدات.

ڕۆژی دووشەممە (سێی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا ڕووبەڕووی ئەنجامی کوشندە دەبێتەوە ئەگەر ئۆکراینا ئەو چەکانە لە دژمان بەکاربهێنێت کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بۆی دابین کراوە".

ریابکۆڤ گوتیشی، "دەمەوێت سەرکردەکانی وڵاتان ئاگادار بکەمەوە لە هەر هاوکارییەکی وڵاتەکانیان بۆ ئۆکراینا،  پیویستە ئاگادارکردنەوەکانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا زۆر بە گرنگ و جددی وەربگیرێت سەبارەت بە فراوانبوونی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا."

جیگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بە لێدوانەکانی پوتین کرد کە ڕایگەیاندبوو، "ناکۆکی و مەترسییەکان قووڵتر و فراوانتر دەبن ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناتۆ هاوکاری ئۆکراینا بکەن و دژی بەرژەوەندییەکانمان بوەستنەوە".

ئەم لێدوانانەی ریابکۆڤ دوای ئەوە دێت زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی ئەمەریکای کردبوو بۆ هاوکاری وڵاتەکەی، هەفتەی ڕابردووش سەرچاوەیەکی هەواڵگری ڕووسیا ڕایگەیاند، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی ڕادارێکی مەودا درێژی کردووەتە ئامانج و زانیاریمان هەیە سوپای ئەم وڵاتە چەک و هاوکاری گرنگی بەدەستگەیشتووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین