هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی داتاکانی وزەی ئەمەریکا هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەم وڵاتە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا بە شیوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ڕۆژی سێشەممە (چواری حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لە ئامارە بڵاوکراوەکانی زانیاری وزەی ئەمەریکادا هاتووە، "تەنیا لە یەک مانگدا (مانگی ئاداری 2024) هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمەریکا زیاتر لە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت بووە".

زانیارییە بلاوکراوەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن، "هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لە مانگی ئاداردا گەیشتووەتە (7.75) ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا لە مانگی شوباتی هەمان ساڵدا (4,680) ملیۆن بەرمیل بووە. واتا بەرزبوونەوەکە بە ڕێژەی )2.395( ملیۆن بەرمیل بووە.

بە شێوەیەکی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ئۆپیک بۆ ئەمەریکا لە مانگی شوباتدا گەیشتە (38.69) ملیۆن بەرمیل، بەڵام سعودیە لە هەمان ماوەدا تەنیا (11.559) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین