هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و سوپای ئەو وڵاتە دەڵێت، هێرشبەرەکەیان بە بریندارى دەستگیرمان کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە (پێنجی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "لەلایەن چەکدارێکەوە هیرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هێرشبەرەکە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی باڵیۆزخانەکەوە بریندار کراوە، ناسنامەی هێرشبەرەکە سوورییە و دەستگیر کراوە، هێزی زیاترمان لە ناوچەکەدا بلاو کردووەتەوە".

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان ڕایگەیاند، "پشتڕاستی ڕووداوی هێرشکردنەکە دەکەینەوە، زانیاریمان بەدەستگەیشتووە چەکی سووک لە هێرشەکەدا بەکار هاتووە، گشت کارمەند و تیمەکانمان سەلامەتن و زیانی گیانی نەبووە".

هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیروت ئەمڕۆ بەیانی (5/6/2024) ئەنجامدراوە و زانیارییە بلاوکراوەکان باس لەوە دەکەن، "هێرشبەرەکە پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین