سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى سووریا بە تەلەفۆن گفتوگۆ دەکەن
نوچە نێت
چوارشەممە (پێنجى حوزەیران/2024) ماڵپەڕى (هاوار) بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى راگەیێندراوێکى حکومەتى عێراق محەمەد شیاع سوودانى بە تەلەفۆن لەگەڵ بەشار ئەسەد گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندى نێوان دیمەشق و بەغدا کردووە.
لە بە بەشێکى پەیوەندییە لەفۆنییەکە، گفتوگۆیان کردووە لەسەر پەیوەندى دوولایەنە و ئەو پرسانەى جێگەى بایەخى هەردوو وڵاتە.
لە راگەێێندراوەکە هاتووە، لەو پەیوەندییە لە فۆنییەدا باسیان لە هەماهەنگى ئەمنى نێوان هەردوو وڵات کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى مەترسییەکانى پاشماوەى تیرۆر و ئالنگەرییە ئەمنییەکانى دیکە، لە پاڵ ئەوەشدا باسیان لە پەرەپێدانى هاوئاهەنگییەکان و فراوانکردنى بوارە جۆراوجۆرەکان کردووە بە تایبەت بابەتى ئابوورى و جەختکردنەوە لەسەر بایەخى بەرزکردنەوەى هاوبەشى بەرهەمدار بۆ خزمەتکردنى گەلى هەردوو وڵات.
لەو پەیوەندییە تە فۆنییە باسیان لە دواین رووداوەکانى ئەو ناوچە و جەنگى غەزە و یەخستنى هەڵوێستى وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى کرا.
ئەو پەیوەندییە لەدواى ئەوە هات، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، کار لەسەر نێوەندگیرى نێوان حکومەتى دیمەشق و تورکیا دەکات، پێشتر لە راگەیاندنەکانى تورکیا باسى لەوە کردبوو لە پەیوەندى دایە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و بەشار ئەسەد، جەختیشى لەسەر ئەوە کردبۆوە، کە لە داهاتووێکى نزیک هەندێک هەنگاو لەو بارەیەوە دەبینن.
سەبارەت بەو هەوڵانە، فەیسەڵ میقداد، وەزیرى دەرەوەى سووریا دواى گفتوگۆى سوودانى و ئەسەد رایگەیاند، گفتوگۆى ئەنقەرە و دیمەشق بەندە بە کشانەوەى سووریا لە باکوورى سووریا، بەبێ ئەو مەرجە هیچ گفتوگۆیەک لەنێوانمان نابێت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment