ئەنجوومەنى وەزیران داوا لە وەزارەتى پێشمەرگە و ناوخۆ دەکات لیستى مووچە ئامادە بکەن کوردستان- عێراق

نوچەنێت

حکومەتى هەرێمى کوردستان داوا لە وەزارەتەکانى پێشمەرگە  و ناوخۆ دەکات لیستى مووچەى هێزە ئەمنییەکان بۆ دیوانى چاودێری دارایى هەرێمى کوردستان ئامادە بکەن.

بەپێى نووسراوێکى سەرۆکایەتیى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران، کە واژۆى د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران، داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ کردووە، کە ئاماژە بە یەکەکانی (70) و (80)، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی نەوت و گاز هاتووە، کە بۆ دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەی هێزە سەربازییەکان، لیستی مووچەی مانگی ئایار بەپێی لیستی فەرمی ئامادە بکەن.

لە نووسراوەکەى ئەنجوومەنى وەزیراندا هاتووە، "ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئایاری 2024 بەپێی لیستی فەرمی کە ناوی سیانی، مووچەی بنەڕەتی، تەواوی دەرماڵە و لێبڕینەکانی پێویست لەخۆ بگرێت بۆ هەژمارکردنی مووچەی هەر کارمەندێک و ناردنیان بۆ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، دوای وردبینییان لەلایەن یەکەکانی وردبینی ناوخۆ یان گەنجینەی تایبەتمەند بە هەر دامودەزگایەک، کە پێشووتر بە شێوەی کۆد نێردراوە".

هەروەها دەشڵێت، "هاوئاهەنگی تەواو و ئاسانکاری پێویست بۆ تیمەکانی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بکرێت، لەکاتی سەردانیان بۆ وردبینی ئەم بابەتە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین