ئەمەريكا داوا دەكات حكومەتى عێراق لێپرسينەوە لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان بكات
نوچە نێت
هەينى (حەوتى حوزەيران/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، گرووپەكانى حەشدى شەعبى گوێ بە فەرمانەكانى محەمەد شياع سوودانى، فەرماندەى هێزە چەكدارەكانى عێراق نادەن و بەشدارن لە كردە توندوتيژەكان و تێكدانى سەقامگيريى عێراق و سووريا بەو هۆيەوە واشنتن هەست بە دڵەڕاوكێ دەكات.
ميلەر لە بەشێكى ديكەى فسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هێرشەكانى سەر هێزەكانى ئەمەريكا و هاوپەيمانى نێودەوڵەتى و ئەندامانى سوپاى عێراق و شوێنە بازرگانييەكان پێشێلكردنى ئاسايش و ئابوورى عێراقە.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا ئاماژەى بەوەش كرد، ئێمە بەردەوام دەبين لە داواكانمان لە حكومەتى عێراق بۆ رێگرى لە پێشێلكارييەكانى ئەو گرووپانە و پەرسيارێتيان بەرانبەر پێشێلى ياسا.
لە كۆتايى مانگى رابردوو ئەو چێشتخانە و كۆمپانيايانەى نيشانەى بازرگانى ئەمەريكيان لەسەرە رووبەرووى هێرشى چەكدارى بوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment