ئێران ئامادەيى خۆى بۆ نێوەندگيرى نێوان سووريا و توركيا دەربڕى ئێران

نوچە نێت

عەلى باقرى هەڵسووڕێنەرى كارەكانى وەزيرى دەرەوەى ئێران رايگەياند، ئامادەين نێوەندگيرى لەنێوان سووريا و ئێران بكەين، رووسياش مەرجەكانى ديمەشق ئاشكرا دەكات بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوانيان ئاشكرا دەكات

شەممە (هەشتى حوزەيران/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، عەلى باقرى رايگەياند، سووريا چەند جارێك لە دانيشتنەكانى ئاستانا بە بەشدارى ئێران و رووسيا و توركيا بەشداربووە، ئەوەش بەڵگەيە لەسەر ئەوەى لايەنەكان خواستى لێكنزيكبوونەوە و هەماهەنگى زياتريان لە نێوان ئەنقەرە و ديمەشق هەيە، ئێمەش ئامادەين هەموو رێگەيەك بگرينەبەر بۆ ئەو نێوەندگيرييە.

پێشتر هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياندبوو، وڵاتەكەى ئامادەيە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ سووريا، هەروەك جەختى لەسەر ئەوەش كردبۆوە پێويستە لە پاڵ ئەو ئاساييكردنەوە كۆتايى بە بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان لە باكوورى سووريا بهێندرێت.

هەر سەبارەت بەو هەوڵانە ئەليكسەندەر لاڤرنتييڤ، نوێنەرى تايبەتى سەرۆكى رووسيا بۆ چارەسەكردنى كێشەى سووريا رايگەياند، لە پايزى ساڵى (2023)وە ئەو پڕۆسەيە راوەستاوە.

سەبارەت بە هۆكارى وەستانەكەش نوێنەرى ڤلاديمێر پووتين جەخت رايگەياند، ديمەشق بە پێويستى دەزانێت ئەنقەرە بنكە سەربازييەكانى لە باكوورى سووريا بكشێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین