لەیلا مەجیدی دەنگۆكان رەتدەكاتەوە هەواڵ

لەیلا مەجیدی دەنگۆكان رەتدەكاتەوە

كچە سینەماكار و ئەكتەری بواری سینەما، لەیلا مەجیدی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە ماوەیەكە لە سۆشیال میدیا لەبارەی ژیانی تایبەتی بڵاودەكرێنەوە، دەڵێت” دەنگۆ و پروپاگەندەكان ناموەستێنێ و چۆكم پێ دانادات، دەبێت كەسانی نەخۆش و بێكار لەبەرامبەر كچانی رۆشنبیر و هونەرمەند بێدەنگ بن”.

لەیلا مەجیدی، كچە ئەكتەرێكی بواری سینەمایە، لەدایكبووی سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، ماوەی 10 ساڵە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێیە، رۆڵەكانی بوێرانەو هەستیارن، لەمبارەییەوە مەجیدی دەلێت” كاتێ هونەرت هەڵبژارد دەبێت ئەوەشت بیر بێت كە هونەری نواندن سنووری نییە، سەردەمیانە بیر بكەیتەوە”.

لەیلا مەجیدی ماوەی چەند رۆژێكە لە سۆشیال میدیا، لە چەندین لاپەڕەی جیاواز جیاواز، مانشێت و سەردێری دوور لە راستی وەكخۆی باسیدەكات بەناوەوە بڵاودەكرێتەوە، مەجیدی دەلێت” ئەو وشە ناشیرین و ماشێتە ناڕاستانە ناموەستێنێ، بینەرە راستەقینەكانم دەزانن من كێم”.مەجیدی جگە لە كاری سینەما لە دەیان شانۆ لە كوردستان رۆڵی بینووە، دواین كاری لە فیستیڤاڵی سەرشەقام لە شاری كەركووك بووە بەناوی پایسكل”.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین