مەسرور بارزانى: هیوادارم چیتر بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵ و نووچەی میدیاكان
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى حوزەیران/2024) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێوڕەسمى کۆمپانیا و سەنتەری ئیگڵ پۆستى کردەوە، لەلایەن وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنەوە دامەزراوە، وتارێکى پێشکەشکرد.
سەرکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "لەم سەردەمەدا، پۆستە و گەیاندن، دامەزراوەیەکی زۆر گرنگ و چالاکە و خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت و ئاسانكاریی زۆر بۆ ڕاییكردنی ژیان و كاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیان دروست دەكات و كاتێكی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە؛ بەم هۆیەوە كاروبارەكانیان بە شێوەیەكی خێرا ڕایی دەکەن. لە هەمانکاتدا، دابینکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوازێکی پێشکەوتوو، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و بارگرانیی لە سەر دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و هەروەها کەرتی تایبەتیش".
دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان:
بە ناوی خوای گەورە و مێهرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز:
ئەمڕۆ یەکێک لە پڕۆژە هاوبەشەکانی هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەت دەکەینەوە، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و بەتایبەتیش خزمەتگوزاریی پۆستە کە خوازیارین ئەم کەرتە لە ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بێت.
ئەم کۆمپانیا و سەنتەرە، دەبێتە هۆی زیاتر بەیەکەوە بەستنەوەی شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکتر و هەروەها بە ناوچەکانی دیکەی عێراق و جیهان. ئەمە بەشێکە لە پلان و بەرنامەکانی حکومەت بۆ بەسەردەمیکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەدیجیتاڵکردنیان و هەروەها کەمکردنەوەی بیرۆكراسی.
لەم سەردەمەدا، پۆستە و گەیاندن، دامەزراوەیەکی زۆر گرنگ و چالاکە و خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت و ئاسانكاریی زۆر بۆ ڕاییكردنی ژیان و كاروباری رۆژانەی هاووڵاتیان دروست دەكات و كاتێكی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە و بەم هۆیەوە كاروبارەكانیان بە شێوەیەكی خێرا ڕایی دەکەن. لە هەمانکاتدا دابینکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوازێکی پێشکەوتوو، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و بارگرانی لە سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان و هەروەها کەرتی تایبەتیش.
ئەم سەنتەرە دەکرێ ببێتە هۆکارێکیش بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەتایبەتی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەرەوە و بەپێچەوانەشەوە.
پێویستە ئیشوکارەکانی ئەم کۆمپانیایە بە شێواز و سیستەمێکی پێشکەوتوو و لە چوارچێوەی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان ئەنجام بدرێت و کارئاسانی پێویست بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابین بکات و ببێتە وەرچەرخانێکیش لە بواری پۆستە و گەیاندندا.
هەر ئەم بابەتە ڕاماندەكێشێتە بوارێكی دیكە كە ئەویش سیستەمی ناونیشان و ئەدرێسە كە پێویستە لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گونجاو و سەردەمیانە ڕێك بخرێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەبێت لە زووترین كاتدا لەسەر ئەم بابەتە كار بكەن.
پێش ئەوەی كۆتایی بە وتارەكەم بێنم، دەمەوێ جارێكی تر لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هاووڵاتیان و بە تایبەتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكەم كە پاڵپشت و پشتیوان و پشوودرێژ بوون و خۆڕاگر بوون بەرامبەر ئەو پیلانەی هەندێك كەس و لایەن بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان ویستیان قەوارەی هەرێمی كوردستان بەوە لاواز بكەن كە داوای ئەوە بكەن كە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێتە سەر پارێزگاكان. خۆڕاگریی ئێوە وایكرد ئەم پیلانە سەرنەگرێت و ئێمە بەردەوام لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵ لە پەیوەندیدا بووین و گەیشتووینەتە قۆناغی كۆتایی، هیوادارم كە ئێمە توانیبێتمان لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویستدا كارێكی وا بكەین بابەتی بودجە و مووچە بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت، هەروەك پێشتریش من باسم كردووە.
هیوادارین لە ماوەیەكی نزیك لە پێش جەژن، تەواوی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان و هی مانگی پێنجیش بۆ هەموو هاووڵاتیان دابین بكرێت. هیوادارم چیتر بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵ و نووچەی میدیاكان و ئێمە بتوانین پەیوەندییەكانی خۆمان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی بخەینە ئاستێكی دروست و بەرەو پەیوەندیی باشتریش هەنگاو بنێین.
جارێكی تر زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونتان و پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتەش لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەم.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment