ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کۆتایی دێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت و دوای تەواوبوونی پرۆسەکە ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیێندرێت.

ڕۆژی یەکشەممە (نۆی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "لە سەرانسەری ئەوروپا بنکەکانی دەنگدان بۆ دوایین ڕۆژی پرۆسەی دەنگدان کرایەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بگۆڕێت".

ئاشکرایە هۆکاری زۆر هەن بۆ روودانی گۆڕانکاری دوای ئەم پرۆسەیە بۆ نموونە، "شەڕی ئۆکرانیا و کاریگەری کەشوهەوا لەسەر جوتیاران و کێشەی کۆچبەران ئەم پرسانەن کە کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەی دەنگدەران هەیە".

ئەنجامی ڕاپرسییەکی نافەرمی ئەوەی دەرخستووە، "پارتی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان کە دژایەتی کۆچبەران دەکات سەرکەوتنێکی بەرچاو لە هۆڵەندا بەدەست بهێنێت، دوای هەڵبژاردنی (2019) پارتی پۆپۆلیستەکان توانیان سەرکردایەتی حکومەت بکەن لە سێ وڵاتدا ( هەنگاریا، سلۆڤاکیا و ئیتاڵیا) و بەشێک لە هاوپەیمانێتی دەسەڵات لە وڵاتانی دیکەدا بەدەستبهێنن وەک سوید، فینلەندا، هۆڵەندا.

ڕۆژی پێنجشەممە (6/6/2024) پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دەستیپێکرد زیاتر لە (300) ملیۆن هاووڵاتی لە (27) وڵاتی یەکێتییەکەدا مافی دەنگدانیان هەیە، (720) کورسی بۆ پەرلەمانەکە هەڵدەبژێردرێت، ئەمڕۆ چوارەم و کۆتا ڕۆژی پرۆسەکەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین