کەنعانی: ئاگاداری دۆخی بەشیر بێ ئازارین ئێران

نوچەنێت

ناسر کەنانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، درێژەی بەدواداچوون بۆ ئازادکردنی بەشیر بیازار، کە وەک بەڕێوەبەری پێشووی میدیای ناسێنراوە بە تۆمەتی ئەمنی لە فەرەنسا دەستبەسەر کرا، و ڕاشیگەیاند، ڕێوشوێنی فەرمی و دیپلۆماسی بۆ گیراوەتەبەر.

ڕۆژی دووشەممە (10/حوزەیران/2024) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، درێژەی بەدواداچوون بۆ ئازادکردنی بەشیر بیازار، کە بە تۆمەتی ئەمنی لە فەرەنسا دەستبەسەر کراوە رایگەیاند: رێوشوێنی فەرمی و دیپلۆماسی گیراوەتەبەر و وەزارەتی دەرەوە و باڵێۆزخانەی ئێران "لە یەکەم خولەکی ئاگادارکردنەوە لە دەستبەسەرکردنیدا" بەدواداچوونیان بۆ بارودۆخی بەشیر بێ ئازار کردووە و بە هەناردنی یاداشتی دیپلۆماسی و پەیوەندی تەلەفۆنییەکان لە دۆخیمان پرسیوە.

کەنعانی دەشڵێت، کۆماری ئیسلامی زانیاری نزیک و روونی لەبارەی بارودۆخی "بێ-ئازار"ەوە دەستکەوتووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆماری ئیسلامی بۆ ئازادکردنی "بەشیر بێ-ئازار" لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە تاران، وتووێژی کردووە.

بێ-ئازار کە وەک بەڕێوەبەری پێشووی بەشی ئیدارەی موزیکی میدیای حکومەتی ئێران ناسێندرا، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە فەرەنسا دەستبەسەر کراوە و فەرمانی دیپۆرتکردنەوەی دەرکراوە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ناوبراو بە ڤیزەی درێژخایەنی خێزانی لەم وڵاتە بەهۆی ئیقامەی (مۆڵەتی) نیشتەجێبوونی هاوسەرەکەی لە فەرەنسا نیشتەجێ بووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان لەم دۆسیەیە راگەیاندووە، کە بێ-ئازار هێشتا دەستبەسەرە و رووبەڕووی چەندین تۆمەت و پێشێلکاری ئەمنی بووەتەوە.

بەشیر پێشتر لە لەندەن ژیاوە و لە لایەن میدیای دەوڵەتییەوە لەوانەش ئاژانسی تەسنیم، وەک سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی (زانکۆ) ئیسلامی دانیشتووی لەندەن، کە یەکێکە لەو رێکخراوانەی کە کۆماری ئیسلامی وەک پشتیوانی دەناسریت چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە. 

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین